سۆیلا بریڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، بڕیاریدا بە سزادانی خاوەن ئەو کۆمپانیایانەی کۆچبەرانی نایاسایی دەخەنە سەر کار، ئەوەش بە زیندانیکردن و پێبژاردنی قورس، هەروەها ڕێگە لەهەر کەسێکیش دەگرێت کە بەنایاسایی بڕۆنە وڵاتەکەی و داوا مافی مانەوە بکات.
سۆیلا ریڤەرمان، وەزیری نوێی ناوخۆی بەریتانیا، بەدوای ڕێوشوێنی ڕادیکاڵ و لادەردا دەگەڕێت بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچکردنی نایاسایی بۆ وڵاتەکەی و، یەکێ لەو هەنگاوانە، ئەگەری سزای قورسترە بۆ خاوەن کارەکان کە کۆچبەرە نایاساییەکان دادەمەزرێنن، لەوانە سزای زیندانیکردن و پێبژاردنی قورس.
بەپێی پێشنیازەکەی وەزیری ناوخۆ، دەکرێت خاوەنی ئەو کۆمپانیایانەی کە مامەڵە لەگەڵ کۆچبەرە نایاساییەکاندا دەکەن، بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی بکرێن و، بەپێی یاساکانی ئێستاش غەرامە بکرێن.
جێی باسە، بەگوێرەی مەزەندەکان، لە ئێستادا 1.3 ملیۆن کۆچبەر لە بەریتانیا هەیە.