ساریسا زەنگیبەند: موختار بەهمەنی لەبەرامبەر رێگریکردن لە دەستگیرکردنی چەند مێرمنداڵێکدا هێزە ئەمنیەکان دەستگیریان کردووە 

موختار بەهمەنی پاڵەوانی لەشجوانی کوردی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە سێ رۆژە بە تۆمەتی هاوکاری خۆپیشاندەران دەستگیرکراوە و، چارەنووسی دیار نییە.

ساریسا زەنگیبەند کەسی نزیکی موختار بەهمەنی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی (ڕەوەند) رایگەیاند، کە لە سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بەرامبەر شەهیدکردنی ژینا ئەمینی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیان کرد بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیان، وێڕای کوشتنی خەڵکانی ناڕازیش، لەو نێوەندەشدا، موختار بەهمەنی پاڵەوانی لەشجوانی و دانیشتووی شاری سنە، چەند رۆژێ لەمەوبەر کاتێ هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت دوو سێ مێردمنداڵی کورد دەستگیر بکەن، رێگریان لێ دەکات و ناهێڵێ منداڵەکان دەستگیر بکەن.

ساریسا زەنگیبەند ئەوەشی خستەڕوو، کە سێ رۆژ بەر لە ئێستا و لەبەرانبەر ئەوکارەیدا، هێزە ئەمنییەکان بەسەر ماڵی موختار دەدەن و بە تۆمەتی هاوکاری خۆپیشاندەران دەستگیری دەکەن، وە تا ئێستا شوێنی راگیرانی روون نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن