ئیتڵاعات کچە لاوێکی کورد دەستگیر دەکات

هێزە ئەمنییەکان ئێران لە شاری سایین قەڵا، کچێکی لاوی کوردیان بەناوی لەیلا مەحموودی دەستگیرکردووە و، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئورمیەیان گواستووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو کچە لاوە و بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی، دەستگیریان کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتە سەپێنراوەکان بەسەر لەیلا مەحموودیدا، گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئورمیە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لەیلا مەحموودی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، بە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تۆمەتبارکراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن