کەناڵی ئینگلیزی: لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 1000 کۆچبەر دەگەنە بەریتانیا

لەسەر 25 بەلەم، زیاتر لە 1000 کۆچبەر دەگەنە بەریتانیا، کە لە فەرەنساوە دەڕۆن، هاوکات ئێشکگری فەڕەنساش زیاتر لە 360 کۆچبەری ڕزگار کرد، کە هەوڵیاندەدا لە کەناڵەکە تێپەڕن.

ئێشکگرانی بەریتانی، 1065 کۆچبەریان لە کەناڵەکە ڕزگارکرد و لە هەرێمی کێنت نیشتنەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە، شەڕی کۆچی نایاسایی دەکات.

پارێزگای دەریایی لە باکووری فەرەنسا ڕایگەیاند، کە زیاتر لە 360 کۆچبەر هەوڵیانداوە لە کەناڵەکە بپەڕنەوە بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە بەلەمە بچووکەکان، ڕۆژی یەکشەممە لە دەریا ڕزگارکراون.

بەگوێرەی ئەو پارێزگایە، ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هەرێمییەکان بۆ چاودێری و رزگارکردن لە گرەی-نێ، بەلەمەکانی داناوە و دەستی کردووە بە هەوڵدان بۆ یارمەتیدانیان.

حکومەتی نوێی بەریتانیا بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی نزیکبوونەوەی پێشینەکەی، کە شەڕی کۆچکردنی نایاسایی دەکات. بەپێی دوایین پێشنیاری وەزیری نوێی ناوخۆ سۆیلا بریڤەرمان، سەرۆکی ئەو کۆمپانیایانەی کە مامەڵە لەگەڵ کۆچبەرە نایاساییەکان دەکەن لە بەریتانیا، بۆ ماوەی 5 ساڵ زیندانی دەکرێن و بەپێی یاساکانی ئێستا سزای مادیش دەدرێن.

ڕەنگە بە دڵت بن