بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە خاتوونێکی کورد کرد، کە ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە و خزمەتی زۆری بە دۆزی رەوای کورد کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێککەوتی 12ی ئۆکتۆبەر، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، لە هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان، پیشوازی لە خاتوو رووناک مەولود، کەسایەتی دیار و چالاکوانی بواری کۆمەڵی مەدەنی و دیاسپۆرای نیشتەجێی وڵاتی سوید کرد.
جێی باسە، خاتوو رووناک، ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتی سوید تێکۆشەرانە و دڵسۆزانە کار لە بواری دیاسپۆرا و خزمەت بە دۆزی رەوای کورد دەکات.