کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە زۆرینەی ڕەها، ڕیفراندۆم و لکاندی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای بۆ سەر ڕوسیا ڕەتکردەوە و، بە نایاسایی دادەنێت.
ئەمەو لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆرک، 143 وڵات سەرکۆنەی بڕیاری ڕوسیایان لەو بارەوە کردووە، هاوکات 35 وڵاتیش بێدەنگ بوون و، پێنج وڵاتیش کە هیندستان، چین، پاکستان و باشووری ئەفریقان، دژی بڕیارەکە بوون، لەگەڵ هەوڵ و کۆششی بەردەوامی وڵاتەیەکگرتووەکان بۆ ئەوەی کە بە تێکرای دەنگ سەرکۆنەی بڕیاری ڕوسیا بکەن.
کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەزۆرنەی دەنگی ڕەها سەرکۆنەی لکاندنی نایاسایی ڕوسیا بۆ هەرێمەکانی ئۆکرانیا کرد،هەرچەندە مۆسکۆ ڕەشنووسی ئەو بڕیارەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڤیتۆ کردبوو.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوایەکی ڕوسیای لەبارەی دەنگدانی نهێنی، لەسەر ئەوەی ئایا ئیدانەی ئەو هەنگاوەی مۆسکۆ بکات بۆ لکاندنی چوار ناوچەی داگیرکراوی ئۆکرانیا، بەدەنگی 107 وڵات داواکەی ڕوسیا رەتکرایەوە، 35 وڵات لەگەڵ بڕیارەکە بوون، 39وڵاتیش بێدەنگ بوون.
مۆسکۆ لەڕێی ڕاپرسی لکاندنی چوار ناوچەی ئۆکرانیا و دۆنتسک و لوگانسک و خێرسۆن و زاپۆریژیای خستە سەر نەخشەی ڕوسیا، بەڵام ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕاپرسیەکەیان و بەزۆرداری و نایاسایی و ئیدانەکرد و، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیایان دوپاتکردەوە.
س/ح