واشنتن : ئێستا سەرنجمان لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێرانە

ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێ، ئێستا سەرنجمان لەسەر بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015ی ئێران نییە و، دەشڵێ، کە تاران گرینگییەکی کەمی بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە داوە، هاوکات واشنتۆن جەخت لەسەر چۆنیەتی پشتگیریکردنی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکاتەوە.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاند، زۆر ڕوونە و ئێرانییەکان زۆر ڕوون و ئاشکران، کە ئەمە ڕێککەوتنێک نییە کە ئەوان ئامادەبوون بیکەن، “بە دڵنیاییەوە ڕێککەوتنەکە نزیک نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ئێستادا سەرنجمان لەسەر ئەو بوێرییە بەرچاوەیە کە خەڵکی ئێران لەڕێگەی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکانیانەوە نیشانی دەدەن، وتیشی: “ئێمە ئێستا تیشکمان لەسەر ئەوەیە کە چی دەکەن و پشتیوانیان لێدەکەین بەو شێوەیەی کە بۆیان دەکرێت”.

جێی باسە، لە ڕۆژی 16ی ئەیلولدا بەهۆی شەهیدکردنی کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22 ساڵ، لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی بە ناو ڕەوشتی ئێران، ناڕەزایەتییەکان و خۆپیشاندانەکان رۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین شاری دیکەی ئەو وڵاتەی گرتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن