بەگوێرەی دوایین دەستەڵاتی ئاماری (SCB)، لە مانگی ئەیلوول هەڵئاوسان لە سوید بەرزبوویەوە بۆ 9.7 لەسەدا، هاوکات لە مانگی ئابەوە زۆر زیاتر بووە، ئەمەش لە 30 ساڵی رابردوودا ئەو وڵاتە بەخۆیەوە نەیدیوە.
بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان بەشێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و خۆراک، ڕێژەی هەڵئاوسان لەمانگی ئابدا گەیشتە 9 لەسەدا، ڕێژەی ساڵانەی بەرزبوونەوەی نرخ لەچاو هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو، بەرزترین ڕێژە بووە لە ٣٠ ساڵی رابردوودا.
کارۆلین نیاندەر، ئاماردەری نرخ لە دەزگای ئامار وتی: “بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و خواردن و خواردنەوە نا کحولیەکان، کاریگەری لەسەر هەڵئاوسان لە مانگی ئەیلولدا هەبووە.
لە نێو بەرهەمە خۆراکیەکاندا نرخی دانەوێڵە و قاوە زیاتر بەرزبووەتەوە.
ئەلێکساندەر نۆرین دەڵێ: “هەر کە دەچمە دەرەوە بۆ بازاڕ، بە بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکان سەرم سوڕما”.
بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەڵات، تێچوونی قازانجی بەرزتر، کاریگەری لەسەر ڕێژەی هەڵئاوسان هەبووە، نرخی کارەبا لەسەدا ٥٤ بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی بلومبێرگ، شیکەرەوەکان پێشبینی هەڵئاوسانی لە سەدا 9.3یان بۆ مانگی ئەیلول دەکرد، بەڵام ژمارەکان پێشبینیەکانیان تێپەڕاند.
نورین، وتیشی: “گومانێکی زۆر هەیە لەسەر هەموو شتێک، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە ئەنجامی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا.
چەمکی هەڵئاوسان بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بەبارودۆخی ئابووری، ئەو شوێنەی کە کاریگەری لەسەر نرخی زیاتری کاڵا و خزمەتگوزارییەکان دەکرێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی توانای کڕین، کە پەیوەستە لەگەڵ ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دراودا، هەڵئاوسان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەردەوامی زۆربەی نرخەکان دەکات، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی دابەزینی دراوی ڕاستەقینە.