لەبەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی گەلانی ئیران زیاتر لە 200 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە

لە هەفتەی چوارەمی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران، دوای شەهیدکردنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەناوی ژینا ئەمینی 22ساڵ لە تارانی پایتەخت بەدەستی هێزەکانی بەناو ڕەوشت، خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکان سەرەتا لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دواتر شارەکانی تری گرتەوە.

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، بە هێنانی هێزی زۆری سەرکوتکار ڕەشبگیری دەست پێکردووە و، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانیش شەهید بوون، کە بەپێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زیاتر لە 200هاوڵاتی شەهید بوون، لە شارەکانی سیستان و زاهیدان پتر لە 39 هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و، هەڵمەتێکی ڕەشبگیری هاوڵاتیان و چالاکوانان دەستیپێکردووە کە پتر لە 3000کەس دەستگیرکراون.

لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، کە بارەگەکەی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجە، بڵاویکردەوە کە ژمارەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە دووسەد کەس تێپەڕیوە، لە کاتێکدا دەستەڵاتی دادوەری ڕژێمی ئێران زیاتر بەسەدان هاوڵاتی بە ئاژاوەگێر تۆمتبار کردووە.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن