دەزگای هەواڵگری بەریتانیا بڵاویکردەوە ،کە هێزەکانی ناوچەکە بەپاڵپشتی سوپای ڕوسیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی تاکتیکی هێواشیان لە شاری باخموتی ستراتیژی دەستبەرکردووە ،لە باشوری گوندەکانی ناوچکەوە بەرەو ناوەندی شارەکە پێشڕەویان کردووە
باخموت دەکەوێتە سەر ڕێگایەکی سەرەکی شارەکانی سلۆڤیانسک و کراماتۆرسک بەیەکەوە دەبەستێتەوە
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هەواڵگریدا ڕایگەیاند ،کە ئەو گروپە سەربازییە تایبەتەی کە بە گروپی واگنەر ناسراون بەشداری بەهێزیان لە شەڕەکانی باخموتدا کردووە
لەلایەکی ترەوە وەزارەتی دووبارە یەکگرتنەوەی ناوچەداگیرکراوەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ،کە لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 600 ناوچە لە دەست داگیرکاری ڕوسیا ڕزگارکراون کە 75 ناوچەیش لە هەرێمی خەرسۆنی ستراتیژی گرتۆتەوە
هەروەها وەزارەتی ناوبراو درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ، نزیکەی 502 ناوچەی نیشتەجێبوون لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ ڕزگارکراون، کە هێزەکانی ئۆکرانیا مانگی ڕابردوو لە قوڵایی هێڵەکانی ڕووسیادا پێشڕەوییان کردووە
ئەوەشی خستەڕوو، کە 43 ناوچەی هەرێمی دۆنتسک و 7 ناوچەی لوگانسک ڕزگارکراون
بەڵام لەلایەن هیچ ئاژانس و لایەنێکی سەربەخۆ و هەروەها وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا یان ڤولدمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاوە پشتڕاستنەکراوەتەوە
س،ح