ئەڵمانیا : بزانە کام پەنابەرانە دۆلدۆنگیان هەبێ مافی مانەوە وەردەگرن

ئەم هەفتەیە زۆرترین پەنابەرە رەتکراوەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ پاکستان، ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەو وڵاتە بەهۆی لافاوەوە تووشی زیانی مادی و گیانی زۆر بوون، ئەوەش ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتۆتەوە، هاوکات ئەو پەنابەرانەشی کە دۆلدۆنگیان هەیە خاوەن کاری خۆیان بن و پارەی سۆسیال وەرنەگرن، مافی پەنابەرییان دەدرێتێ.

ڕۆژی سێشەممە (11ی تشرینی یەکەمی 2022) فڕۆکەیەکی دیکە بۆ دیپۆرتکردنەوەی گرووپێکی نوێی پەناخوازانی پاکستانی لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکەیان رۆیشت، سەرەڕای لافاو کە کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر پاکستان و دانیشتوانەکەی هەبوو، ئەنجومەنەکانی پەنابەرانی ئەڵمانیا دەڵێن، فڕۆکەکە 21 کەسی هەڵگرتووە کە سیانیان لە ناوچە زیان لێکەوتووەکانی لافاوەکەوە هاتووبوونە ئەڵمانیا.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەفتەی ڕابردوو هۆشداری دا کە پاکستان لە لێواری کارەساتێکی گەورەی تەندروستیدایە و، گوتی برسێتی لەنێو دانیشتواندا بڵاو دەبێتەوە.

جوانا بۆهم، لە ئەنجومەنی پەنابەرانی باڤاریا، وتی: “دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لەژێر باری نائاسایی مرۆیی لەو وڵاتەدا دڵڕەقی ئەڵمانیا نیشان دەدات.

لەسەرەتای مانگی سێپتەمبەر و لەکاتی بەرزبوونەوەی کارەساتەکەی پاکستان، 36 کەس لە گەشتێکی هاوشێوەی دیپۆرتکردنەوەدا گەڕێندرابوونەوە بۆ ئەو وڵاتە، نووسینگەی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەران (BAMF) لافاو بە هۆکارێکی پێویست نازانێت بۆ بەخشینی پارێزگاریکردن بە خەڵکی پاکستان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە شوێنی پارێزراو لە ناو وڵاتەکەیاندا هەیە.

کەی وێبەر، لە ئەنجومەنی خوارووی پەنابەرانی ساکسۆنی، نووسینگەی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەران تۆمەتبار دەکات بە دەرکردنی بڕیاری هەڵە و دەڵێت: “دەبێت وەزارەتی ناوخۆ بۆ فەرمانگەکە ڕوونی بکاتەوە کە پێویستە پابەند بێت بە ڕێنماییەکان و بڕیارەکانیەوە، بۆ ئەوەی گرینگی زیاتر بە کارەسات بدات”.

مافی نوێنەرایەتی یاسایی

هەروەها دەستەڵاتدارانی ئەڵمانیا، ڕۆژی چوارشەممە (12ی تشرینی یەکەم) لەلایەن گرووپەکانی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەی زۆریان لێگیرا، کە دەڵێن نزیکەی لەسەدا 50ی ئەو کۆچبەرانەی کە بۆ دیپۆرتکردنەوە دانرابوون، بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراون، بەپێی راگەیەنراوێک کە ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و پرۆ ئاسیل و تێرێ دێس هۆمێس و، هەروەها 47 ڕێکخراوی دیکە واژۆیان کردووە، پێویستە هەموو ئەو کۆچبەرانەی لەکاتی دیپۆرتکردنەوە دەستگیرکراون، مافی ئەوەیان هەبێت کە پارێزەرێک لەلایەن دەوڵەتەوە بۆیان دابین بکرێت.

لەڕێگەی پەیوەندییەکانەوە، گرووپەکانی ماف دەڵێن کە ئەو کەسانەی پێش دیپۆرتکردنەوە دەستگیرکراون، زۆرجار لە دۆخێکی لاوازدان و شارەزایی زمانیان نییە و، لەگەڵ یاساکاندا نا ئاشنان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێیانوابوو، کە ئەو گرووپە هیچ دەرفەتێکیان نییە بەرگری لەمافە بنەڕەتییەکانی خۆیان لەدادگا بکەن بەبێ هاوکاری پارێزەرێک.

رێکخراوەکان دەشڵێن کە کەمینەکان بە نایاسایی دەستگیر دەکرێن، چونکە تەمەنیان بە هەڵە هەڵسەنگێنراوە، (منداڵ و هەرزەکار لە ئەڵمانیا دەرناکرێن، بەڵام دوای هەژدەهەمین ساڵ لە دایکبوونیان ئەم پاراستنە لەدەست دەدەن و دیپۆرت دەکرێنەوە.

ڕێکخراوەکان داوا دەکەن نوێنەرایەتی یاسایی ئازاد بە هەموو ئەو کۆچبەرانەی لە ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوە دەستگیرکراون بدرێت.

داوای هەلێکی دادپەروەرانە دەکەم

حکومەتی ئەڵمانیا پلانی هەیە یاساکانی هەموار بکاتەوە، وەک بەشێک لە کارنامەی چاکسازی کۆچبەران، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە مافی پەنابەری بدرێت بە “ڕێگریکردن لە دیپۆرتی کاتی”، بەتایبەتی ئەوانەی یەکخراون و مافی یاسایی مانەوەیان لە ئەڵمانیا زیاتر و ئەگەری هەیە مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بەدەست بهێنن.

ئەم هەلە نوێیە بۆ بەدەستهێنانی مافی نیشتەجێ بوون لە ئەڵمانیا، دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دۆلدۆنگیان هەیە (قەدەغەی کاتی دیپۆرتکردنەوە)، لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

بە مەرجێک کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بن لە ژێر دەستەڵاتی دۆلدۆنگ، مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی، یا نیشتەجێیەکی ئاسایی. ئەوەی گرینگە مانەوەیان یاسایی و بەردەوام بێت لەماوەی پێنج ساڵدا، یاسا نوێیەکە لەوانەیە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بێتە کار. ئەو کەسانەی پەیوەندیدارن مۆڵەتی نیشتەجێبوون وەردەگرن بۆ ماوەی یەک ساڵ.

بەپێی یاسای نوێ ڕێگەیان پێدەدرێت لە ئەڵمانیادا کاربکەن و پەیڕەوی خولی زمانی ئەڵمانی بکەن، دوای ئەو ساڵەش، دەبێت ئەوە بسەلمێنن کە ئەوان کار دەکەن و (یارمەتی لە وڵات وەرناگرن)، بۆ ئەوەی نیشتەجێبوونیان نوێ بکەنەوە هەموارکردنەوەی نوێ هەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی، کە دۆلدۆنگیان هەیە (قەدەغەی کاتی دیپۆرتکردنەوە) وە ئەم هەموارکردنە بۆ ئەوانەی، کە نیشتەجێ بوون بەپێی ماددەی 25 و 25بی یاسای نیشتەجێبوون جێبەجێ دەکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن