جەیمی ئۆکیسۆن سەرۆکی پارتی دیموکراتی سوید، خۆشحاڵی خۆی بەڕێککەوتنی تیدۆ دەربڕی، کە لەسەر فۆرم و سیاسەتی حکومەتی نوێ ئەنجامدراوە و یەکێ لە خاڵەکان نەهێشتنی پێدانی مافی مانەوەی هەمیشەییە بە پەنابەران.
ئۆکیسۆن، لەسەر بەشدارینەکردنی لە حکومەتدا وتی: ئێمە ئەمە وەک پرۆژەیەکی درێژخایەن دەبینین و چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە لە کۆتاییدا بتوانین بەشداری لە حکومەتدا بکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێستا نەریتی بەخشینی مافی مانەوەی هەمیشەیی بە پەنابەران ناهێڵن، بەوەش پەناهەندەیی زۆر نزیک دەبێتەوە لە سفر.