کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری رێکخراوی WAK پڕۆژەی وەرزشی بۆ گەنجانی کوردی نیشتەجێی لەندەن و بەریتانیا دەکەنەوە.
بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی قوتابخانەی ئیبراهیم ئەمین باڵداری کرد و، لەگەڵ خاتو شەوبۆ محەمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و لە ھەمان کاتدا ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی لەندەن کۆبوونەوە.
لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا، گفتوگۆ لەسەر پلان و پڕۆژەی وەرزشی بۆ منداڵان و گەنجانی کوردی نیشتەجێی لەندەنی پایتەخت و بەریتانیا کرا، ئەوەش بە هاوکاری و هەماهەنگی رێکخراوی WAKی بەریتانی.
بابەتی پێشتر
بابەتی داھاتوو
ڕەنگە بە دڵت بن