سوید:ئۆڵف کریستەرشۆن وەک سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا

ئەمڕۆ پەرلەمانی سوید دانیشتنێکی تایبەتیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ کرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، کە چوار پارتی ئەو وڵاتە کابینەکە پێکدەهێنن و ئۆڵف کریستەرشۆن هەڵبژێردرا.

ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە لێدوانێکی تایبەتیدا، بە ماڵپەڕی (ڕەوەند)ی راگەیاند، کە کەمێک پێش ئێستا لە کۆی 349 پەرلەمانتار، 176 پەرلەمانتار دەنگیان بە ئۆڵف کریستەرشۆن دا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی سوید، هاوکات 173 دەنگیش بە نەخێر دەنگیان دا.

ئەوەشی باسکرد، کە سبەینێ سەرۆکی کابینەی نوێ، لە پەرلەمانی سوید، بەرنامەی کار و کاندیدەکانی بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکانی دەخاتەڕوو

ڕەنگە بە دڵت بن