ئاگادارکردنەوەیەک بۆ خانمان بەکارهێنانی دەرمان بۆ خاوکردنەوەی قژ دەبیتە هۆی جۆرە شێرپەنجەیەک

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی، کە لەلایەن پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام دراوە، هۆشداریی دا لە مەترسی ئەو بەرهەمانەی کە بەکاردێت بۆ نەرمکردن و خاوکردنەوەی قژ، چونکە دەبنە هۆی ئەوەی ژنان تووشی شێرپەنجەی رەحم بن.

توێژینەوەکە کە لە ڕۆژنامەی ئەنستیتۆی نەتەوەیی شێرپەنجە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت ئەو ژنانەی کە بەرهەمی کیمیایی بەکاردەهێنن بۆ نەرمکردن و خاوکردنەوەی قژ، زیاتر تووشی شێرپەنجەی رەحم دەبن.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی یو بی ئای، توێژەران تێبینی ئەوەیان کرد، کە شێواندنی قژ، یا ڕێککردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە پێکهاتە کیمیاییەکانی تێدایە وەک پارابین، بیفێنۆل و فۆرمالدهید، لەوانەیە بەشداری بکەن لە زیادبوونی مەترسی شێرپەنجەکە.

توێژینەوەکە داتای 33,497 ئافرەتی ئەمەریکی لەخۆگرتبوو، کە تەمەنیان لەنێوان 35 بۆ 74 ساڵ بوو و بۆیان دەرکەوت، کە تەنیا لەسەدا 1.64 ئەوانەی کە هەرگیز بەرهەمی نەرمکردن و خاوکردنەوەی قژیان بەکارنەهێناوە، تا تەمەنی حەفتا ساڵی تووشی شێرپەنجە نەبوون.

مەترسی توشبوون بەرزبووەوە بۆ ٤.٠٥ لەسەدا بۆ ئەو بەکارهێنەرە مێینەیانەی، کە بە بەردەوامی بەرهەمی خاوکردنەوە و نەرمکردنەوەی قژ بەکاردەهێنن.

پەیمانگای نەتەوەیی شێرپەنجە، پێشبینی 12,550 مردن دەکات بۆ ئەمساڵ، ئەوەش بەهۆی شێرپەنجەی رەحم، یا لەسەدا 2.1ی هەموو مردنی شێرپەنجە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن