تاران: شاعیرێکی کورد دەستگیرکراوە

دکتۆر بێهروز یاسمی، شاعیری بەتوانای کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوای سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری تاران ڕفێندراوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دکتۆر بێهروز یاسمی، شاعیری بەتوانا و ناسراوی کورد و، خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوای سەر بە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی دووشەممە، ٢۵ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ی زایینی)، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری تاران ڕفێندراوە و، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شایانی باسە، کە هۆکاری دەستبەسەر بوون و ئەو تۆمەتانەی، کە دراوەتە پاڵی ناوبراو لەگەڵ چارەنووسی، ناڕوونە و تا هەنووکەش شوێنی ڕاگیرانی لەلایەن ئیتڵاعاتەوە نادیارە.

ڕەنگە بە دڵت بن