ناسنامەی ١٩ هاوڵاتی کورد کە دەستگیرکراون ئاشکرا دەکرێت

لە درێژەی شەپۆلی دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی خەڵکی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەدوای ناڕەزایەتییەکانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، زیاتر لە ١٩ کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ڕێککەوتی ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شاری ئابدانان و، زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتیان دەستگیرکردووە، کە هەتا ئێستا تەنیا ناسنامەی ١٩ کەسیان ئاشکرا بووە.

ناسنامەی ئەو ١٩ هاوڵاتییە دەستگیررکراوە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، بەم شێوەی خوارەوەیە:

ئەحمەد عەلیزادە، سەعید ڕەحمەتی، کوروش ڕەحمەتی، محەممەد بووچانی، حەمید بووچانی، جەلال عەبدوڵاهی. ڕەزا مورادخانی، حەسەن لالەزاری، موسا پیرانی، حوسێن کولیوەندی، عەلی کولیوەندی، بێهروز شێخی، ڕوحوڵڵا ڕەحیمی، موسا سەبزەواری، سەجاد ڕەحمانی، ئەمیر حوسێن وەلیزادە، سەجاد خەیری، بێهزاد خەیری و، ئارمین خەیری.

شیاوی ئاماژە پێدانە، ئەو کەسانە لەدوای ناڕەزایەتییەکانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی ٢٥ی ڕەزبەر، لە شاری ئابدانان، بەهۆی دەستتێوەردانەکانی هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی لێکەوتەوە، دەستگیرکراون.

هەنگاو پێشتر بڵایکردبووەوە کە هێزە حکومییەکان تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردووە و زیاتر لە ١٥ کەس برینداربوون.

abdanan.jpg

ڕەنگە بە دڵت بن