پوتین یاسای سەربازی لە ناوچە لکێنراوەکانی ئۆکرانیا بە وڵاتەکەی ڕاگەیاند

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، لە چوار هەرێمی ئۆکرانیا یاسای سەربازی ڕاگەیاند، کە بە سەروەری خۆی لکاندوونی.

پۆتین جەختیشی کردەوە: “ئێمە کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆز و گەورەکان و، بەردەوامبوون لە ڕاهێنانی سەربازان بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی داهاتووی ڕووسیا، ئێمە پشتگیری هەموو کەسێک دەکەین، کە پلانی سەربازی لە ئۆکرانیا جێبەجێ دەکەن”.

پۆتین لە بەردەوامیدا وتی: ڕژێمی کیێڤ لە پشت ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکەی پردی کریمە و، هەر پێشنیارێک بۆ دانوستان ڕەتدەکاتەوە و بەردەوامە لە بۆمبارانکردنی هاوڵاتیان.

پۆتین هەروەها پێدانی دەستەڵاتی گەورەتری بە پارێزگارەکانی پارێزگاکانی ڕوسیا ڕاگەیاند، ئەوەش بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ڕێکخستنی کاری کارگە و دامەزراوەکان بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی.

ڕەنگە بە دڵت بن