ڕۆژهەڵاتی کوردستان :ڕژێمی تاران توندوتیژ و ئەشکەنجەدان دژی دەستگیرکراوەکان بەکاردێنێت

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : ڕژێمی تاران توندتیژ و ئەشکەنجەدان دژی دەستگیراوەکان بەکاردنێت
لەئاکامی بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران دژی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی تاران هەڵمەتێکی ڕەشبگیری و توندتیژی دەستپێکردووە ،دەستگیراوەکان بە شێوەیەکی دڕندانە توشی ئەشکەنجەدان دەبنەوە
بەپێی ئەوەی لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان بڵاوبۆتەوە کچە کوردێکی شاری سنە دوای دەستگیرکردنی بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران ئەشکنجەدراوە ,وەک لەوێنەکەدا دیارە قاچ و دەستەکانی سوتێنراوە و جێگایی لێدانێکی زۆر بە جەستەیەوە دیارە ،لەبەرمەترسی هێزەئەمنییەکان ناوی ئاشکرانەکراوە

جێی باسە کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی لە توندتیژی هێزە ئەمنیەکانی تاران بە کوشتن و دەستگیرکردنی فراوانی هاوڵاتیان و چالاکوانان نیگەرانە و بەپێی ڕاپۆرتی ناوبراو دەستگیرکراوەکان ڕووبەڕوی توندیژی و ئەشکنجەدانی دەبنەوە ،بەوهۆیەشەوە بەتەقەی هێزەئەمنییەکان زیاتر لە 23 منداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە بەشێکی زۆری ئافرەتان دوای دەستگیر کردنیان ڕووبەڕوی توندوتیژی و ئەشکەنجەدان دەبنەوە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن