زانا خووشامن، مامۆستای ئایینی گوندی شیناوێی سەر بە شاری پیرانشار و، هاوژینەکەی بەناوی سنوور قادری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفیندران.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێککەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی زانا خووشامن مامۆستای ئایینی گوندی شیناوێ و ئەو مامۆستا ئاینییە و هاوژینەکەیان بەناوی سنوور قادری دەستگیرکردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستگیرکرانی ئەو دوو هاوژینە لاوە، بەشێوەیەکی توندوتیژیانە و لەپێش چاوی منداڵە پێنج ساڵانەکەیان بووە، کە بووەتە هۆی لە گۆکەوتنی منداڵەکەیان.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی دەستگیرکرانی ئەو دوو هاوژینە لەبەردەستدا نییە.