سیناریۆ ترسناکەکە بۆمبی ناوەکی بچووک چ وێرانکارییەک دروست دەکات؟

بیرۆکەی لێدانی ڕۆژئاوا بە بۆمبی ناوەکی، تەنیا کەرەستەی خەیاڵی زانستی بوو، بەڵام وردە وردە لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا نزیکتر دەبێتەوە، وەک باس لە بەکارهێنانی چەکی کۆکوژی گەڕانەوە بۆ هەڕەشە هاوبەشەکانی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوا.

هەرچەندە زۆربەی شارەزایان پێیانوایە هێرشێکی چەکی ناوەکی بۆ سەر پاریس و لەندەن و نیویۆرک، یا واشنتن ئەگەرێکی زۆر دوورە، بەڵام هێشتا ناتوانرێت حوکم بدرێت.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری دا، کە جیهان لە هەموو کاتێک نزیکترە لە (ئارماغدۆن) شەڕی کۆتایی جیهان، لەدوای قەیرانی موشەکی کوبا لە کاتی جەنگی سارددا.

بەڵام ڕوسیا لەلایەکی ترەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە تەنیا چەکی ناوەکی بەکاردێنێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی و ناوچەکەی لە دژی دەستەڵاتەکانی ڕۆژئاوا، کە دووپاتی دەکاتەوە بەکارهێنانی بەرامبەر ئۆکرانیا زۆر دوورە.

ئەگەر بۆمبێکی ئەتۆمی بچوک بەر لەندەن بکەوێت، توانای کوشتنی 400 هەزار کەس و بریندارکردنی 877 هەزار کەسی هەیە، ئەوەش بە خەمڵاندنی پسپۆڕانی ئەمەریکا.

ئەگەر بۆمبێکی ناوەکی بەر واشنتنی دی سی کەوت، ئەوا مەزەندە دەکرێت 365 هەزار کەس بکوژرێن و 317 هەزار کەسیش برینداربن.

ئەو چەکە ناوکیەی کە بەکارهاتبوو بۆ لێدانی هیرۆشیما لە یابان، لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا، تەنیا 15 کیلۆتۆنی کێشی هەبوو و، 140 هەزار کەسی کوشت.

ئەمەش بەو مانایە دێت کە چەکی ناوەکی نوێ، توانای ئەوەی هەیە کە تا دەیان جار وێرانکەرتر بێت لەوەی، کە لە هیرۆشیما ڕوویدا.

بە وتەی جێفری لویس، گەشتی موشەکی ناوەکی لە ڕوسیاوە بۆ بەریتانیا، نزیکەی 15 خولەک و، بۆ ئەمەریکا نیو کاتژمێر دەخایەنێت.

ڕەنگە بە دڵت بن