پەرلەمانتارێکی لیبڕاڵی داوای قەدەغەکردنی سەرپۆش و حیجابی کچان لە خوێندنگاکان دەکات

رۆبێرت هانای پەرلەمانتاری ئازادیخوازی سوید، داوای قەدەغەکردنی سەرپۆش و حیجابی كچان دەکات، کە لە قوتابخانە سەرەتایی و ئامادەییەکاندا دەیپۆشن.

هانا لە توییتەکەیدا وتی: “من چیتر قسەکەر نیم لەسەر کێشە یەکخستنەکان (بەناوی حزبەوە) و، ئێستا دەتوانم بە ئازادی قسە بکەم”. وتیشی: “من لەگەڵ ئەو کچانە گەورە بووم، کە ناچاربوون حیجاب لەبەر بکەن، هەموو ڕۆژێک دەبوو (شەرەفی بنەماڵە) بەسەر سەریاندا هەڵبگرن، قەدەغەکردنی سەرپۆشی کچان لە قوتابخانە سەرەتاییەکان و قوتابخانە ئامادەییەکان پێویستە بۆ دڵنیابوون لە ئازادی کچان، کە ڕووبەڕووی زوڵم و ستەمی شەرەف بوونەتەوە”.

تویتەکەی هانا لە تویتەردا لەگەڵ ژمارەیەک ڕەخنەدا کۆبووەوە، بەتایبەتی کە داوای ئازادی کچانی دەکرد و پێشتر نەیتوانیوە بە ئازادی قسە بکات، بەکارهێنەرێک نووسیویەتی: “پێت وایە ئەرکی دەوڵەتە کە بڕیار بدات خەڵکی چی لەبەر دەکەن؟! ناچارکردنی خەڵک بۆ ئەنجامدانی کارێک دژی ئیرادەیان بە یاسا قەدەغەیە”، یەکێکی تر پرسیاری کردبوو، “بۆچی پێشتر ئەوەت نەوتووە؟ ئەم کارانە وا لە یەک دەکات کە بۆچوونەکانی سیاسەتمەداران کەم بکاتەوە، وادیارە تۆ لە ڕووی ڕەوشتەوە مایەپووچ بوویت”.

هانا ڕوونیکردەوە کە ئەرکەکەی وەک وتەبێژی پارتەکە ڕێگری دەکات لە دەربڕینی ئازادانەی بۆچوونەکانی، “ئەگەر کەسێک وتەبێژی حزبێکی سیاسی بێت، ئەوا کەسێک گوزارشت لە بۆچوونەکانی حزبەکە دەکات، من بەشدارییەکی زۆرم لە سیاسەتی یەکخستن کردووە، کە لە ڕێککەوتننامەی تێدۆدا (ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت لە نێوان لایەنە ڕاستەکاندا) و، ئێستا من چیتر وتەبێژی فەرمی نیم و ناچار نیم پابەندی هێڵی حزب بم”.

هانا ئەندامی پەرلەمانی سوید، لەساڵی 2014ەوە بەوە ناسراوە، کە لەکێشەی “چەوساندنەوەی پەیوەندیدار بە شەرەف” چالاکە و، چەند مادەیەک دەنووسێت و تێیدا دەڵێت، دەیەوێت کلتورێکی شەرەفمەندانە بکاتە بەشێک لەرابردووی خۆی.

پارتی لیبراڵەکان ئایدیۆلۆژیایەکی لیبراڵی لەسەر بنەمای گەورەکردنی ئازادی تاک هەیە، ئازادی جل و بەرگ یەکێکە لەو بیرۆکەیانەی کە ئازادیخوازان لە مێژە داکۆکییان لێ کردووە.

لەم هەفتانەی دواییدا کێشەی حیجاب لە سوید بە شێوەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە و، بە هاتنە سەرکاری حکومەتی ڕاستڕەو، لەژێر کاریگەری خۆپیشاندانەکانی ئێران و لە دوای مردنی ژینا ئەمینی لە زیندانێکی پۆلیسی ڕەوشتیدا بەهۆی لەبەر نەکردنی حیجاب “بە شێوەیەکی گونجاو”.

ڕەنگە بە دڵت بن