ئیتالیا: مێلۆنی یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەت دەبێت

ئەمڕۆ جۆرجیا مێلۆنی کابینەی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات و وەک یەکەم ئافرەت لە مێژوی ئیتالیا پلەی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت .

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی کۆشکی سەرۆکایەتی ئیتالیا جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکی پارتی برایەتی ئیتالیا ڕاستڕەو براوەی هەڵبژرادنەکانی ئەم دواییەی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت ،وا بڕیارە ئەمڕۆ مێلۆنی وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی ئیتالیا بەفەرمی وەک سەرۆک وەزیران متمانەی پێبدرێت .

ملیۆنی ئەمڕۆ شەممە حکومەتی ئیتلافی، کە پارتی ناوبراو وەک پارتێکی راستڕەو توانی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆ گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی پێکبنێت ،لە گەڵ پارتی پێشڕەوی ئیتالیا و پارتی خولی ڕاست و ناوەند کابینەی وەزارەتییەکەی پێشکەش بکات .

جێی باسە جۆرجیا مێلۆنی لایەنگری ناتۆیە و پشتیوانی ئۆکرانیایە لە دژی هێزی داگیرکاری ڕوسیا ،بڕوادارێکی مەسیحییە کە دروشمی خوا ، نیشتمان ،خێزانی کردۆتە بنمایی پارتەکەی و لەگەڵ ئەوەی دژی هاوڕەگەزخوازی و سێیەم جۆری ڕەگەزی مرۆڤایەتییە بەڵام بەڵێنی داوە کە پشتگیری یاسا دەرچووەکان بکات و پارێزگاری لێبکات،
بەڵام لە بارەی پانابەران جیاواز داوای سنوردارکردنی کۆچبەران دەکات و بەڵێنی داوە بەر بە لێشاوی کۆچبەران بگرێت ،کە وەک خاڵی پەڕینەوە بۆ ئەوروپا بەکاردەهێنرێت

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن