ئەوروپا: داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر ئێران دەکەن


هەریەکە لە وڵاتانی فەڕەنسا ،بەریتانیا و ئەڵمانیا داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان کردووە ،کە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بێلایەن لە فرۆکەی بێ فرکەوانی شەڕکەر ئێران بکرێت،کە ڕوسیا لە بۆردومانەکانی شارەکانی ئۆکرانیا بەکاریدەهێنێت

هەرسێ وڵات ڕۆژی هەینی نامەیەکیان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گوترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و داوایان کردووە،کە لێکۆڵینەوەیەکی “بێلایەنانە” لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بکەنەوە کە “لەلایەن ڕوسیاوە لەشەڕی لەدژی ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێت ، بەڵام مۆسکۆ و تاران لە کۆتایی دانیشتنێکی داخراوی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕۆژی چوارشەممە ڕەتیان کردەوە کە هیچ هاوبەشییەکیان لەسەر فڕۆکەکان هەبێت

جێی باسە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن کۆماری ئیسلامی بۆ ڕوسیا ، بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزانن

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن