هەولێر:تاهیر هەورامی پێشوازی لە ڕاهێنەری وەرزشی بژار رواندزی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتی 23ی10ی2022، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی پێشوازی لە بژار رواندزی راهێنەر و سەرپەرشتیاری تیپی وەرزشی ( Dan Kurd)ی وڵاتی دانیمارک کرد.

لەدانیشتنێکدا، بژار رواندزی باسی لە پڕۆژەی نوێی وەرزشی دەووری رەوەندی کوردستانی لە ئاست بەشداریان لە بوارە وەرزشییەکان کرد و، لەوبارەوە بیر و بۆچوونی پێویست ئاڵوگۆڕکران.

شایانی باسە، تیپی وەرزشی تۆپی پێی دانکورد لە ئاستی پلە سێی وڵاتی دانیمارک یاری دەکەن و، بۆ ئەمساڵ سەرکەوتوون بۆ پلەی دوو، وەک پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی دیسکی رەوەندی کوردستانی بۆ بواری وەرزشی، بۆ بەشێک لە ناوەندەکانی رەوەندی کوردستانی بەردەوام دەکرێت، لە کۆتاییشدا تاهیر هەورامی، بەڵێنی هاوکاری و پاڵپشتی کردنیانی لە بواری وەرزشی دووپاتکردەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن