رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە وڵاتی هۆڵەندا و بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دژ بە هەڵسوکەوتە نامرۆڤایەتییەکانی دەستەڵاتی ئێران، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نیدەرلاند و، کۆمەڵەی کۆچکا و کۆمەڵەی برایەتی، خۆپیشاندانێکیان سازدا، کە تێیدا چەندین چالاکی دیکەشی تێدا ئەنجامدرا، دوای کۆتایی هاتنی خۆپشیاندانەکە، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامە چوارقۆڵییەکە:
خۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئارنھێم بۆ پشتیوانی لە سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوە بندەستەکان لە ئێران
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ٢٣-١٠-٢٠٢٢ کاتژێر ١٤:٠٠ بە بەشداری کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە کوردانی رۆژهەڵات و نەتەوە بندەستەکان لە ئێران بەڕێوەچوو، سەرەتا خاتوو چیمهن نهقشبهندی بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد.
بە مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و سروودی ئەی شەهیدان بۆ رێزگرتن له شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. دواتر خاتوو چیمهن پەیامی بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندانەکەی بە زمانی کوردی خوێندەوە.
پاشان بەڕێز ناوخاس نەزەری، بە زمانی هۆڵەندی پەیامی بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندانەکەی خوێندەوە.
هەردوو هونەرمەندی کورد بەڕێزان کاک (بەرادەر و رووبار شینۆ)، بە سروود و چەن وتەیەک بەشداربوون.
بەڕێزان لە باشوور کاک (ئاوات) بە هونراوەیەک بەشداری کرد و، لە باکوور (محەمەد عەلی ئاکچا) بە سروودێک بەشداربوو.
پەیامی کومەڵێک نویسکار و کومەڵە و لایەنە کوردییەکانی باکوور خوێندرانەوە، لە رۆژهەڵات بەڕێز (پەروێز عەشایەری) بە نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، وتارێکی پێشکەشکرد.
ئامادەکردنی ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن چوار کۆمەڵەی کوردستانی بەڕێوەچوو:
ڕۆژهەڵات بە تەنیا جێ مەهێڵن
ژنانی کورد پێشەنگی خەباتی ڕزگاری مرۆڤایەتین
پەیامی چوار کۆمەڵە کوردییەکەی وڵاتی نیدەرلاند (هۆڵەند)، بەبۆنەی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان و، نهتهوه بندهستهكانی دیكه له ئێران.
ژن ژیان ئازادی
کوردستانییە وڵاتپارێزەکان!
خەڵکی بوێر و چاونەترسی کورد و، نهتهوه بندهستهكانی دیكه، ئازایانە درێژە بە راپەڕینی رۆژهەڵاتی داگیرکراو و شارەکانی دیكه له ئێران دەدەن.
کچان و کوڕانی رۆژهەڵات و نهتهوه بندهستهكانی دیكه له ئێران، لە زۆربەی مەڵبەند و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە گڕوتینەوە دژی تاوان و جینایەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەر راپەڕیون.
خەڵکی راپەڕیو لە باکووریترین تا باشووریترین ناوچە و مەڵبەندەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو، لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا رۆڵی قارەمانانە دەگێڕن.
لەمڕۆژەدا، تاران دەستی لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک نەپاراستووە، شارەکانی میلیتاریزەکردووە و، هێڵەکانی ئەنتەرنێت و پەیوەندی سنووردار کردووە؛ بەوەشەوە نەیتوانیوە کچان و کوڕانی بە هەڵمەتی رۆژهەڵات بوەستێنێ. خەڵکی راپەڕیو بەردەوامن لە بەگژداچوونەوە و بەرهەڵمەتدانی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران. بۆیه ناڕەزایەتییەکان جەماوەری لە هەموو خۆییشاندانەکان دژی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات، دەبێ داخستنی سەفارتی کۆماری ئیسلامی و، وەدەرنانی سەفیر و هاوکارانی داخوازی سەرەکی بێ.
ئێمە لە قوناغێکی وەرچەرخانی گەورەداین.
ئەمڕۆش بەوێنەی یەک مانگی رابردوو، رۆڵە دلێرەکانی رۆژهەڵات و نهتهوه بندهستهكانی دیكه له ئێران لە دزفول، ئابدانان، سنە، پیرانشار، سەقز، کرماشان، مەهاباد، کامیاران و مەریوان …هتد، گۆڕەپان و شەقامەکانیان کردووەتە مەیدانی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری دەوڵەتی داگیرکەر.
رەفتاری نامرۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەر و پەلامار و ئەشکەنجە و، شەهید و بریندارکردنی رۆڵەکانی کورد و نهتهوه بندهستهكان، ناتوانێ رقی پیرۆزی خەڵکی راپەڕیو دابمرکێنێتەوە و، رۆژ بە رۆژ ئەم رقە بڵێسە دەستێنی و، سەرەنجام سەرلەبەری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر لە کوردستان رادەماڵێ.
لێرەدا ڕێزدەگرین له پۆلێ شەهیدانی پێشمەرگەی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان، کە موشەکبارانکران به دەستی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و، شەهیدانی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو و شەهیدکردنی “ژینا ئەمینی”.
سڵاو لە خۆڕاگری و ئیرادەی بەرزی خەڵکی راپەڕیوی رۆژهەڵات و هەموو نهتهوه بندهستهكانی دیكه له ئێران.
کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نیدەرلاندKNVS
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا
کۆمەڵەی کۆچکاKOC-KAK
کۆمەڵەی برایەتی
بژی کورد بژی کوردستان