دوو هاوژینی لاوی خەڵکی پیرانشار، بە ناوەکانی مەهوەش تەوسلی و جووتیار ئەشرەفزادە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکان هێرشییان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاوژینە و، بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەر دووکیان دەستگیرکردوون.
جێی باسە، وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی جوتیار ئەشرەفزادە و مەهوەش تەوسلی، بێ ئەنجام ماوەتەوە و نازانرێت لە کوێ دەستبەسەرن.