فەرەنسا: دەستگیرکردنی چەند قاچاخچییەک کوردیشی تێدایە

پۆلیسی فەرەنسا تۆڕێکی قاچاخچیی لە باکووری وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و شەش ئەندامیشی دەستگیر کردووە، ئەو تۆڕە ئاسانکاریان بۆ گواستنەوەی کۆچبەران لە کالاسەوە بۆ بەریتانیا لە ڕێگەی کەرەستەی دەریایی، کە لە تورکیاوە دەگوازرێنەوە و لە شارۆچکەیەکی فەرەنسا داندراون، ئەنجامداوە، هاوکات زیاتر لە ملیۆنێک و 600 یۆرۆیان بەدەستهێناوە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کە دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا، تۆڕێکی قاچاخچییان هەڵوەشاندەوە و شەش ئەندامیان لە ڕۆژی سێ شەممە و پێنج شەممە (18 و 20ی تشرینی یەکەم) دەستگیرکردووە، بەرپرسانی ئەو تۆڕە لە عێراق و سوودان و ئەفغانی پێکهاتوون و لە فەرەنسا دەژین و، هەموویان لە شارۆچکەی دووای باکوور نیشتەجێن، ئەوەشی وت کە تۆڕەکە زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆیان پەیداکردووە.

ژان ئارڤیۆ، جێگری بەرپرسی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی (OECRT) ڕوونی کردەوە، کە لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانی “فەرەنسی – بەریتانی” لە مانگی تەموزی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، لەبەر ڕۆشنایی هەڵگرتنی کەلوپەلی گواستنەوەی دەریایی، کە لە تورکیاوە دوای چاودێریکردن و ناسینەوە، پۆلیس “شوێنی مەبەست”ی دۆزیەوە، کە بەلەم و مەکینە و چاکەتی ژیان و پەمپ و تانکی سووتەمەنی و، کەلوپەلی دیکەی پەڕینەوەی دەریا، کە لەلایەن تۆڕەکانی قاچاخەوە بەکاردەهێنرێت بۆ ئاسانکردنی کارەکانیان.

پۆلیس 32 هەوڵی قاچاخی بۆ تۆڕەکە پوچەڵکردۆتەوە، (35 کەس بۆ هەر بەلەمێک و 1500 یۆرۆ بۆ هەر تاکێک)، چوار بەلەم و چوار مەکینە و 133 چاکەتی ژیان و ئەوانی تریان دەست بەسەر کردووە.

بەدواداچوونی تۆڕەکانی قاچاخ

هەوڵەکانی پۆلیسی فەرەنسا بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی قاچاخ و دەستگیرکردنی قاچاخچییەکان بەردەوامە، تۆڕێکی دیکەی قاچاخچیەتی تیشکی خستە سەر باکووری فەرەنسا لە ئەیلولی ڕابردوودا، (عەرەب و کوردەکانی عێراق و ئەوانی دیکە لە فەرەنساوە) حەوت کەسیان دەستگیر کرد.

ئۆفیسی دژە کۆچ وتی کە ئەوە تۆڕێکی زۆر ڕێک و پێکە و، 80 گەشتی گواستنەوەی ئەنجام داوە، کە 50 گەشتیان سەرکەوتوو بوون و، 80,000 یۆرۆیان بۆ هەر گەشتێک سەندوە. دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا تۆڕێکی دیکەی نۆ کەسیان هەڵوەشاندەوە، کە دەیانگوت هەموویان خەڵکی جەزائیر بوون لە شاری تولۆسی باشووری فەڕەنسا.

ڕەنگە بە دڵت بن