بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20 ئۆتۆمبێلێک لە چەند شوێنێکی جیاوازی ناوچەی سودێرکولای مالمۆ سووتێندراون.
بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمپیس، پۆلیس لە دەوروبەری کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە چەند شوێنێکی مالمۆوە هەواڵی سوتاندنی ئوتۆمبێلیان پێگەیشتووە.
بەرپرسی خزمەتگوزاری رزگارکردن مۆنس کرۆک وتی: “کۆی گشتی نزیکەی 20 ئۆتۆمبێل لە 5 شوێنی جیاوازدا کەوتونەتە ژێر کاریگەری ئاگرەکەوە.
وتەبێژی پۆلیس ئولا ئەلمسترۆم وتی: “ئێمە گومانمان هەیە کەسێک ئاگری تێبەردابێت”.
تیمی رزگارکردنەکە هانی دانیشتوانی ئێرکسفێلتسگاتان -61-63 و لێکتۆرسگاتاندا، کە پەنجەرەکانیان دابخەن، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی دووکەڵی ئاگرەکە.