سەرۆکی ئەڵمانیا بە سەردانێکی لەنەکاو گەیشتە کیێڤ

سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر شتاینمایەر، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

ئەمە یەکەم سەردانی شتاینمایەرە بۆ ئۆکرانیا لەکاتی دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ڕوسیا، کە لە 24ی شوبات روویدا.

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە سەرۆکی ئەڵمانیا لە سەردانەکەدا چاوی بە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی هاوتا ئۆکرانییەکەی دەکەوێت.

سەرکردە گەورەکانی ئەوروپی لەماوەی قۆناغەکانی پێشووی جەنگدا، سەردانی کیێڤیان کردبوو، بەڵام ئەو سەردانانە ئاسان بوون، کاتێ بۆردومانی ڕوسیا بۆ شارەکە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا نوێبۆتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن