تایوان: سەردانی شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا چین نیگەران دەکات

سەردانی شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ تایوان، چین نیگەران دەکات و، داوای کردووە کە پاڵپشتی سەربەخۆخوازانی تایوان نەکەن و، پابەندی یەک پارچەیی خاکی چین بن، لە بەرامبەردا تایپی سوپاسی ئەڵمانیا دەکات.

لەمبارەوە سایتی دی ڤی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی چین، لە بەیانامەیەکدا داوای ڕاگرتنی سەردانی سیاسی و یاساناسانی ئەڵمانی کردووە، هەروەها داوای لە سەرۆکی شاندی یاسادانەری ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی پیتەر هایدی ئەندامی پەرلەمان لە پارتی دیموکراتی ئازاد کردووە، پابەندی بنەماکانی یەکپارچەیی خاکی چین بێت و، تایوان بەشێکی دانەبڕاوی خاکی چینە.

لەبەرامبەردا هۆنگ لو ژانگ، سەرۆکی یەکێتی دۆستایەتی پەرلەمانی تایوانی-ئەڵمانی ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕەکان سەرەڕای فشارەکانی چین بەردەوام دەبن، نیگەرانییەکانی پەکین هیچ مانایەکی نییە، تایوان دەوڵەتێکی سەربەخۆییە و ئاڵوگۆڕی پەرلەمانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەکات و بەتەواوی ڕێپێدراوە، هەروەها دوپاتیکردەوە، کە ئەوان سەردانی تایوان دەکەن، چونکە ئەوان پشتگیری ئێمە دەکەن.

جێی ئاماژەیە، شەش پەرلەمانتاری یاساناس، کە لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئەڵمانیادان، ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەردانێکی چوار ڕۆژە گەیشتنە تایوان، کە لەم مانگەدا دووەمین سەردانی شاندی ناوبراوە بۆ تایوان، وابڕیارە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ کۆمەڵێک لە یاسادانەرانی لایەنە جیاوازەکانی تایوانی کۆببنەوە، لە کاتێکدا سەرۆکی تایوان، تسای ئینگ وێن، ڕۆژی دووشەممە پێشوازی لە شاندی ناوبراو کرد.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن