هونەرمەندێکی دیاری کامێران دەستگیرکرا

ڕەزا نەزەری هونەرمەندی ناسراو و خەڵکی کامێران، دوای ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە کارکردن و هاوکاریکردنی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، ڕەزا نەزەری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ڕەزا نەزەری لەم ڕۆژانەی دواییدا، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی، ڕایگەیاند کە هەموو کۆنسێرتەکانی خۆی لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ و، هەموو هاوکارییەکانی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.

جێی باسە، ئەو هونەرمەندە، لە بڵاوکراوەکەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا نووسیبووی: “سەرتر لەهەر شتێک، خەڵکەکەم و وڵاتەکەم”.

ڕەنگە بە دڵت بن