نەمسا: چادری لەبری خانوو بۆ پەنابەران دابین کردووە

ئەو چادرە سپیانەی لەلایەن نەمساوە بۆ خانووبەرەکردنی پەنابەران لە چەند شارۆچکەیەکەی ئەو وڵاتە دابین کردووە، مشتومڕیان دروست کردووە و، ئەوەش ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیان ‌هێناوەتە سەر هێڵ و، داوا لە نەمسا دەکەن کە کۆچبەران بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەسۆشیەتد پرێس، حکومەتی نەمسا، نزیکەی 40 چادری لە سێ خاڵدا دروستکردووە، یەکێکیان لە نزیک ئەڵمانیا و، دوو چادریش نزیک سلۆڤێنیا، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمدا پەنابەرانی لێ نیشتەجێ کردوون، حکومەت وتوویەتی، کە ئەم هەنگاوە لە دوای زیادبوونی ژمارەی گەیشتنەکان و نەبوونی شوێنی زیادە بۆ شوێنی نیشتەجێکردنی پەنابەران دەگەڕێتەوە.

حکومەتی نەمسا بڵاویکردەوە، کە توانای خۆی زیاد کردووە بۆ دابینکردنی خانووی 8000 کۆچبەر لە خانووبەرەی حکومەت، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران، پێویستی بە دانانی چادر هەیە و، سەدان کۆچبەر لە دوو هەفتەی ڕابردوودا چوونەتە نەمسا و، زۆربەیان ناچار بوون داوای پەنابەری بکەن، هەرچەندە نەمسا کۆتا شوێنیان نەبوو، لەسەرەتای ساڵەوە تا مانگی سێپتەمبەر، پەنابەران بە 70 هەزار کەس مەزەندە کراون، (بەزۆری لە سوریا و ئەفغانستان و هەروەها کۆچبەرانی هیندستان و تونس و شوێنەکانی ترن)، بە بەراورد بە 40 هەزار کەس لە تەواوی ساڵی 2021دا.

تۆماس فۆسنیگەر، وتەبێژی ئاژانسی فیدڕاڵی بەرپرسی پلانی چادرەکە وتی: “ئەمانە ڕێوشوێنی فریاکەوتنی کورتخایەنن بۆ زیادکردنی توانای وەرگرتنی ڕۆژانە”.

زیادەبینی

ڕۆژنامەی دێر ستاندەردی نەمسایی دووپاتی کردەوە، کە ژمارەیەکی زۆر لە داواکارییەکانی پەنابەری لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵدا، بە بەراورد بە تەواوی ساڵی 2021 تۆمار کراون. بەڵام ئەو تێبینی کرد، کە ژمارەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانەی داوای پەنابەری لە نەمسا دەکەن، لەو وڵاتەدا نامێننەوە، هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی بنچینە، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر نەمسایان جێهێشتووە بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا رۆیشتوون، چونکە حکومەت داواکاری پەنابەرییانی لەبەرچاو نەگرتووە و، هیچ هاوکارییەکی پەیوەندیدار بە داوای پەنابەریش لە دەوڵەتەوە وەرناگرن.

ئەو زیادبوونەی کە لەلایەن حکومەتەوە باسکراوە لە داواکارییەکانی پەنابەریدا، تەنیا ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی بەرزبوونەوەی گشتی ژمارەی ئەو کۆچبەرانە دەکات، کە دەگەنە ئەوروپا، بەتایبەتی دوای توندکردنەوەی کۆنتڕۆڵی سنوورەکان، بۆیە توندکردنی کۆنترۆڵ بە حەتمی دەبێتە هۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران.

مانەوە لە چادردا ڕێککارێکی نادادپەروەرانەیە

ئەم هەنگاوەی حکومەت، مشتومڕی لەنێوان چالاکواناندا لێکەوتەوە، لەگەڵ ئەو ڕێکخراو و ڕێکخراوانەی کە بەرگری لە مافی کۆچبەران دەکەن لە نەمسا، ڕەخنەیان لەو شتانە گرت کە ڕوویدا و، هەفتەی ڕابردوو نامەیەکیان بۆ حکومەت ناردبوو و داوایان کرد، کەس ئەو کارەی ناوێت و ئەو چادرانەش نامرۆڤانەن.

یەکێ لەو کۆچبەرانەی لە چادرەکانی ڕۆژئاوای وڵات ماونەتەوە بە ڕۆژنامەی دی پرێسی ڕۆژانەی ڕاگەیاندووە، کە ڕەوشی مانەوەی کۆچبەران لە چادردا زۆر قورسە: “شەوانە ساردە ئێمە لێرە دەیبەستین”.

شارەوانیی سەینت جۆرج ئەم ئەتەرگۆ پێشوازی لە چادرەکان نەکرد و، پارێزگاری هەرێمەکەش وتی: “چادرەکان نامرۆڤانەن، بەتایبەتی لەمکاتەی ساڵدا”، بەڵام لە هەمان کاتدا، ئاماژەی بە ترسێکی زۆری دانیشتوان کرد بەرامبەر هاتنی کۆچبەران بۆ شارۆچکەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن