ئانی لۆڤ بۆ کریستەرشۆن: تۆ بە گرتنەبەری سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران یەکسانیان دەکەیت بە تاوانبار

سەرۆکی پارتی ناوەند، ئانی لۆڤ، حکومەتی تۆمەتبار کرد بە یەکسانکردنی قوربانیانی تاوان بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران.

ئەمڕۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئۆلف کریستەرشۆن سەرۆکوەزیران لە پەرلەمان، لۆڤ گوتی: “ئێمە تێبینی دەکەین لەو ڕێککەوتنە بەناو تیدۆیەی کە لەلایەن لایەنەکانی بەشداری حکومەتەوە ئەنجام دەدرێت، نەبوونی ناوبانگی خەڵک دەبێتە هۆکارێک بۆ دیپۆرتکردنەوە، نموونەیەک لە ڕەفتار نەکردن لەشفرۆشییە چۆن دەتوانیت زیان لێکەوتوانی تاوان یەکسان بکەیت لەگەڵ تاوانبارانی چەتەکان؟

ئەوەشی وت: کەسەرۆکوەزیران کە خۆی کاری لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان کردووە، چۆن دەتوانێت ڕێگە بدات بەو جۆرە ڕوانینە نامرۆڤانەیە ببێتە ڕێبەرێک لە سیاسەتی یاسایی سویددا.

کریستەرشۆن وەڵامی دایەوە، ئەوەش بە وتنی ئەوەی کە حکومەت بە هیچ شێوەیەک زیان لێکەوتووانی تاوان لەگەڵ تاوانباران یەکسان ناکات.

وتیشی: “کێشە گەورەکە ئەوەیە پەنابەران دێن بۆ ئێرە و بەشدارن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، ئێمە بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکەین، کە هەر کەسێک بێتە سوید، دەبێت بچێتە ناو کۆمەڵگای سویدەوە و تێکەڵی یاسا و کەلتوورەکانی ئێرە بێت، نەک خۆی پەراوێز بکات”.

ئانی لۆڤ ڕەخنەی لە کریستەرشۆن گرت، بە لە “خۆلادان لە بەرپرسیارێتی”، باسی لەوەشرد، کە سەرۆکوەزیران ناتوانێ بەرگری لە ژنانی لاواز بکات، کە لە لەشفرۆشیدا ئیستغلال دەکرێن، ئەو پرسیاری لێکرد: “ئایا دەتوانیت بەڵێن بدەیت کە لەشفرۆشی بەهۆی دیپۆرتکردنەوە ئەنجامنادرێت؟ هیچ مافێکی ئۆتۆماتیکی ئەو کەسانە نییە، کە هاوڵاتی سویدی نەبن لە وڵاتەکەمان”؟

ڕەنگە بە دڵت بن