ئێران: لە دوای مردنیشیان ترسیان لە رۆژنامەنووسان هەیە

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی سەرکۆنەی ڕەفتاری بەرپرسانی ئێرانی کرد کە گومان دەکرێت ڕێگری بکەن لە بەخاکسپاردنی ڕۆژنامەنووس ڕەزا حەقیقی نەژاد ،و ڕایگەیاند کەکۆماری ئیسلامی تەنانەت دوای مردنیشان ترسیان لەڕۆژنامەنووسان هەیە.
ڕادیۆی فەردا ، کەبە زمانی فارسی لە ئەمریکاوە بڵاودەبێتەوە ، لە زاری خانەوادەکەیەوە بڵاوکردەوە کە بەرپرسانی ئێرانی تەرمی ناوبراویان ڕاگرتووە و نایدەنەوە بە کەس و کاری تابەخاکی بسپێرن

هەروەها ڕادیۆی ئازاد ئەوروپا بڵاویکردەوە، کە ڕەزا حەقەقی نەژاد لە 17ی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەیەکی بەرلین بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە و کاربەدەستانی ڕژێمی ئێران دەستیان بەسەر تەرمی ئەو ڕۆژنامەنووسەدا گرتووە.

جێی ئاماژەیە لەدوای کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کورردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ بەدەستی پۆلیسی بەدڕەوشتی کۆماری ئیسلامی لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو،کە بەو هۆیەوە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی فراوانی گرتەوە،تائێستا بەردەوامە،ئەمەش ترسی وای لە دەسەڵاتدارانی ڕژێم دروست کردووە تەنانەت دوای مردنیشان ترسیان لە ڕۆژنامەنوسان هەیە

بە گوێرەی ئامارەکان کەبڵاوکراوەتەوە لە ماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوودا،خۆپیشاندانەکان زیاتر لە 122 شاری گرتووەتەوە، ژماره‌ی ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه‌ مانیاگرتووە و پشتگیری خۆپیشاندانەکنیان کردووە گه‌یشتووه‌ته‌ 109 زانكۆ و 222 قوتابی و زیاتر لە 13 هەزار و 834 کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون، هاوکات بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە 252 کەس کە 36 کەسیان منداڵن گیانیان لە دەست داوە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن