ژینا ئەمینی : خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران لە ناوەوە و دەرەوە بەردەوامە 

خۆپیشاندان و ناڕازایەتیەکانی گەلانی ئێران لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران بەردەوامە ،ڕژێمی تاران ڕێوشوێنی ئەمنی توندی لە سەرجەم زانکۆکانی ئێران دەستپێکردووە ،و هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوربەری زانکۆکان جێگیر کردووە ،ئەوەش پاش ئەوەی لەلایەن چالاکوانان هەواڵی مانگرتنی سەرەنسەری لە زانکۆکانی ئێران ڕاگەیاندبوو

بەپێی هەواڵی سایتی ئەلعەرەبییە ئەو ڕاپۆرتانەی لەئێرانەوە هاتوون هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژی یەکشەممەوە گەمارۆی دەوروبەری زۆربەی زانکۆکاندا سەپاندووە ، و پلانی وایە لە ڕۆژی یەکشەممە کۆنتڕۆڵی سەر بزووتنەوەی گشتی مانگرتنی سەرانسەری قوتابیان توندتر بکات
ئەمە لە کاتێکدا بوو کە خۆپیشاندان لە نزیک زانکۆی گەمارۆدراو لە شاری مەشهەد دەستیپێکردەوە
بەپێی ئەو گرتە ڤیدۆییەی کە لە تۆرە کۆمەڵاتیەکان بڵاوکراوەتەوە دوێنی ئێوارە لە ناوچەی ئاکپاتان خۆرهەڵاتی تاران خۆپیشندەران ڕووبەڕووی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژێمی تاران بوونەتەوە ،لە ئێستادا لە شارەکانی ئێران شەوانە خۆپیشاندانەکان دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە .

لە دەرەوەش ڕۆژی شەممە لە زۆربەی پایتەختی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا ڕێپێوان و گردبوونەوەکان بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەردەوامە و لە پایتەختی وڵاتان لەوانە : ئۆتاوای کەنەدا و بەلین ،پاریس ،لەندەن و ڕۆما درێژەی هەبووە
لە ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا خۆپیشاندانێکی فراوان بە بەشداری سەرجەم نەتەوەکانی گەلانی ئێران بەڕێوە چوو ، جەستن ترودۆی سەرۆک وەزیرانی کەنەدی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کە ڕۆژی شەممە لە ئۆتاوای پایتەخت کۆبوونەوە پشتگیری ئەو بزووتنەوەی ناڕەزایەتیەی کرد ، کە ماوەی زیاتر لە 40 ڕۆژە لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

ترودۆی بۆ پەیامنێران قسەی کرد ،لەبەردەم ئاڵایەکی سپی کەبە دەستی خوێنین داپۆشرابوو ڕایگەیاند “ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو لایەکی ئەم گەردوونە ، بەتایبەتی ئافرەتانی ئێران کە ڕووبەروی توندوتیژی دەبنەوە »

لە درێژەی لێدوانەی سەرۆکی حکومەتی کەنەدا هاتووە ئێمە لێرەین لە هاوخەمی لەگەڵتانداین و هەر ئاوا دەمێنینەوە”
سەرۆک وەزیرانی کەنەدی ڕایگەیاند کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین سزای بەسەر دەیان گەورەبەرپرسی ڕژێمی ئێراندا سەپاندووە لە وەڵامی “پێشێلکاریی بەردەوامەکانی مافی مرۆڤ” لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکانی ئێران ڕووبەڕووی توندو تیژ
و سەرکوتکاری توند دەبنەوە

هەروەها لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجامدرا بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی وەک بەشێک لە خۆپیشاندانەکانی بەردەوام لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران دژی ڕژێم دڕێژەی هەیە

هەروەها بە هەزاران کەس لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی هاودەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دژ ڕژێمی تاران ،بەئاڵای کوردستانەوە خۆپیشاندەران و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بە زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی دوتەوە
ڕۆمای پایتەختی ئیتالیاش سەدان کەس لە گەلانی ئێران و ئیتاڵی گردبونەوەیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە هەڵمەتەکانی توندوتیژی و سەرکوتکاری تاران ،کەبۆ سەر خۆپیشاندەران بەردەوامە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن