فەردنسا: یاسای دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەخاتە بەرکار

وەزیرانی ناوخۆ و کاری فەرەنسا، گرینگترین ئەو خاڵانەی لە پڕۆژەیاسای نوێی کۆچبەران بۆ ساڵی 2023یان ڕایانگەیاند، کە پێشنیازی گۆڕانکاریان کردووە بۆ ئەو یاسایانەی، کە دەبنە هۆی خێراکردنی دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی مافی مانەوەیان ڕەتکراوەتەوە، لەکاتێکدا وەزارەتی کار بەدوای ئاسانکردنی هەلومەرجی کارکردنە بۆ پەناخوازان و کرێکاران لەو کەرتانەی کە بەدەست کەمی کارەوە دەناڵێنن.

گێرالد دارمانین وەزیری ناوخۆ و ئۆلیڤیە دوسوپت وەزیری کار، لە چاوپێکەوتنێکیاندا لەگەڵ ڕۆژنامەی “لو مۆند” ڕایانگەیاند، چەندین ڕێوشوێن بە ئامانجی توندکردنی دیپۆرتکردنەوە و ناساندنی گۆڕانکارییەکان بەمەرجەکانی کارکردن، کە بڕیارە لەسەرەتای ساڵی 2023ەوە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، دەگرنەبەر.

لەکاتێکدا لایەنە ڕاستڕەوەکان ڕەخنە لە دیپۆرتکردنەوەی چەند پەنابەرێک دەگرن، وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر نیازی حکومەت کردەوە بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەرکردنیان. ڕوونیشیکردەوە کە ئامانج لەو هەنگاوە بێوێنەیە، تاوانبارکردنی نیشتەجێبوونی نایاسایی نییە، بەڵکو ئەگەری زانینی دەرچوونی کەسەکە (…) بەو شێوەیەش هەموو بێگانەکان دەژمێرن.

ڕاگەیاندنی ئەو ڕێوشوێنی دیپۆرتکردنەوانە دوای ئەو تاوانە دڕندانەیە دێت، کە شەقامی فەرەنسی هەژاند و، لاوێکی تەمەن 12 ساڵ بە دەست پەنابەرێکی نایاسایی جەزائیرەییەوە کوژرا.

ڕەنگە بە دڵت بن