وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا ڕایگەیاند :وڵاتەکەی بەهۆی کەمی هێزی کار و هەڵکشانی ڕێژەی زۆری تەمەنداران بەتایبەت لە نێوەندی 55بۆ65 ساڵی و خانەنشینان جێگایی کارێکی زۆر هەیە و بۆیە لە هەوڵدایە کە ڕێژەی وەرگرتنی کۆچبەران زۆرتر بکات ،کە ساڵانە نزیکەی نیو ملیۆن کۆچبەر وەرگرێت
بەپێی ئامارەکانی ڕێژەی تەمەنداران لە هەر حەوت کەس یەکێکیان تەمەنیان لەنێوان 55بۆ 65ساڵی دایە و ڕێژەی شوێنی بەتاڵ لە کۆمپانیاکان بۆ یەک ملیۆن هەلی کار هەیە و ئەمەش کێشەیەکی سەرەکییە و کار لە ئابووری کەنەدا دەکات
تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە ،کە ساڵی پار کەنەدا 405هەزار کۆچبەری وەرگرتووە ،کە زۆرترین ڕێژەیی وەرگرتووە ،لە هەوڵ دایە ئەم ساڵ بگاتە 431هەزار و تا ساڵی 2025ڕێژەی وەرگرتن کۆچبەران بۆ نیو ملیۆن بەرزبکاتەوە
جێی ئاماژەیە لەنێوان ساڵانی 2016 و 2021 دا جگە لە کۆچکردنی ئاسایی ، 1.3 ملیۆن پەنابەری نوێ لە کەنەدا نیشتەجێبوون ، هەروەها کەنەدا لە هەوڵدایە پڕۆگرامێک بۆ یەکگرتنەوەی خێزانەکان و نیشتەجێبوونیان دابڕژێت
بەپێی سەرژمێریی ساڵی 2021، ژمارەی دانیشتوانی کەنەدا 39 ملیۆن کەس بووە و لە هەر چوار لەدایکبوونێک یەکێکیان لە
خێزانێکی کۆچەر بووە
س،ح