بەریتانیا: وەزیری ناوخۆ ڕووبەڕووی ڕێکارێکی دادگایی دەبێتەوە لەسەر سەلامەتی منداڵانی پەنابەر

سۆیلا بریفەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕووبەڕووی ڕێکارێکی دادگایی گەورە لەسەر سەلامەتی ژنان و منداڵان لە سەنتەری مانستۆن لە کێنت دەبێتەوە .
ڕێکارە یاساییەکە، کە هێشتا لە قۆناغی سەرەتایدایە، باس لەوە دەکات کە کاربەدەستان ئافرەتێکیان لە دۆخێکی ناتەواو و ناجێگیردا جێهێشتووە
ئەگەر وەزیری ناوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشەیەنەکات، ئەوا داوا لە دادوەران دەکرێت بە تەواوی گوێ لە کەیسەکە بگرن

سەنتەری مانستۆن ناوەندێکی کورت ماوە کەلە 24کاتژمێر تێپەڕنەکات بۆ کۆچبەران دامەزراوە وەک دەستبەسەرکردنێکی کورت خایەن و بۆ شوێنی حەوانەوەی شەوانە ئامادە نییە، واتە بەرپرسان بە شێوەیەکی ئاسایی ناتوانن بۆ ماوەی زیاتر لە 24 کاتژمێر کەسی لەوێ دەستبەسەر بکەن.
بەڵام ئافرەتێک بۆ ماوەی سێ هەفتە دەستبەسەر کرا ئنجا ئازادکراوە دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەی دا، لەگەڵ ئەندامێکی خێزان بمێنێتەوە
تۆری هەواڵی بی بی سی ئەو خاڵانەی لەسەر داوا یاساییەکە کەلەوانەیە وەزیری ناخۆی بەریتانیا ڕووبەڕووی بێتەوە بڵاوکردۆتەوە کە بەپێی بەڵگەی ئامادەکراو ئەمانەن :-

• درێژەدان بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی لە دامەزراوەکە.
•شکستهێنان لە جێبەجێکردنی ڕێکاری پاراستنی بنەڕەتی بۆ منداڵان.
•پیاوانی بەتەمەن شان بە شان لەگەڵ ژن و منداڵدا دەخەون ، کە هیچ پەیوەندیەکی خزمایەتیان نییە.
•کۆچبەران پشتگوێ دەخرێن لە کاتی نەخۆشکەوتنیان هیچ مەرجی تەندروستی پێویستیان نییە
•هیچ ڕێنماییەک بۆ هۆکاری دەستگیرکردنیان یان وەرگرتنی ئامۆژگاری یاسایی لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نییە

جێی ئاماژەیە ڕۆژی پێنج شەممە بریفەرمان سەردانی شوێنی کۆچبەران لە کێنت کرد، بەڵام بەرپرسان هیچ دەرفەتێکیان بۆ ڕۆژنامەنووسان نەڕەخساند تا پرسیاریان لێبکرێت ،لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژی وەزارەتی ناخۆ ڕایگەیاند ،ئەوانی وەڵامی داوایاساکە دەدەنەوە ،بەڵام لەسەر ڕێکارە یاساییەکان هیچی ئاشکرانەکرد

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن