ئیتالیا رێ بە کەشتییەکی رزگار نادات کە نزیکەی ١٠٠٠ کۆچبەری رزگارکردووە لە خنکان تا لە بەندەرێکی لەنگەر بگرێت
ئیتالیا رێ بە کەشتییەکی رزگار نادات کە نزیکەی 1000 کۆچبەری رزگارکردووە لە خنکان تا لە بەندەرێکی لەنگەر بگرێت
کەشتییە ڕزگارکەرەکان هێشتا بە دوای بەندەرێکی سەلامەتدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی 1000 کۆچبەری ڕزگارکراو لە خنکان بۆ یەکێ لە بەندەری وڵاتانی ئەوروپی دابنێن، بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی لە ئیتالیا و ماڵتا، تا ئێستا هەمووی شکستی هێناوە و، ئیتالیاش داوای هەماهەنگی زیاتر لەسەر ئاستی ئەوروپا دەکات لەسەر وەرگرتنی کۆچبەران.
ئانتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی نوێی ئیتالیا، بۆ یەکەمجار بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت، نەتەوەیی پیشەسازی گەورە کرد، کە ڕۆژی پێنجشەممە (3ی تشرینی دووەم) لە شاری مۆنستەری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا داوای هەماهەنگی زیاتری سەر ئاستی ئەوروپا کرد، ئەوەش لەسەر دۆسیەی کۆچبەران، تاجانی لە تویتەر نووسیویەتی: “من پێگەی ئیتالیم لەسەر کەشتییە ناحکومییەکان پشتڕاست کردووەتەوە، کە دەبێت ڕێز لە یاساکانی ئەوروپا بگرن”.
لە ئێستادا چەند کەشتییەکی سەر بەو ڕێکخراوانە لە کەناراوەکانی ئیتالیا چاوەڕێن لەگەڵ نزیکەی 1000 کۆچبەری نایاسایی، تا ئەوکاتەی بەندەرێکی سەلامەت تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی دایانبەزێنن، “کەشتی ڕزگاری دەریایی “Humanite1”
ڕاوێژی حەوت وەزیری دەرەوە دەستیپێکرد تا ڕۆژی هەینی (04ی تشرینی دووەم) بەردەوام بوو و، ئەڵمانیاش تا کۆتایی ئەمساڵ سەرۆکایەتی سوڕانەوەی گرووپەکە دەکات، کە ئەمەریکا و کەنەدا و ژاپۆن و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیاش دەگرێتەوە.