سعودیە یەکەم براندی ئوتۆمبێلی کارەبایی لە کۆتایی هەفتەدا دەستپێکرد، ئەوەش وەک بەشێک لە دەستپێشخەریەکی فراوانتر بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی (واس)، کە کۆمپانیاکە بە ناوی “سیر” بەشداری لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی شانشینی سعودیە دەکات بۆ کەمکردنەوەی دەرچوونی کاربۆن و پاراستنی ژینگە، ئەوەش لە پێناو بەرەوپێشبردنی گەشەسەندنی بەردەوام.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەدا کە “سیر” کار لەسەر دیزاین و دروستکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە سیستمی تەکنیکی پێشکەوتووی ئامادەکراوە دەکات، وەک تایبەتمەندی خۆلێخوڕین لە شانشین و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە سیدان و ئێس یو ڤیشەوە.
محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعودیە، پێنجشەممەی ڕابردوو، وتی: “دەستپێکردنی “سیر” تەنیا ئامانجی دروستکردنی براندێکی ئۆتۆمبێل نییە لە شانشیندا، هەروەها پشتیوانی لە تواناسازی چەند کەرتێکی ستراتیژی دەکات کە پشتگیری لە گەشەی سیستمی پیشەسازیی نیشتمانی دەکات لە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. وتیشی: ئەمە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی چەندین هەلی کار بۆ توانا ناوخۆییەکان و ڕەخساندنی هەلی نوێ بۆ کەرتی تایبەت، لە دەیەی داهاتوودا.