سوید خۆی لە پاراستنی یەپەگە و پەیەدە دوور دەخاتەوە

ڕادیۆی ئیکۆتی سویدی، لە زاری سەرچاوەکانی حکومەتەوە دەڵێ، کە حکومەتی ئۆڵف کریستەرشۆن، بڕیاری داوە خۆی لە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد، (یەپەگە) و پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) دوور بکەوێتەوە.

کەمێکی دیکە، سەرۆکوەزیران لە ئەنقەرە چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا دەکەوێت.

بەگوێرەی ڕادیۆکە، ڕاپۆرت هەیە کە حکومەتی سوید، چیتر بەنیاز نییە پشتیوانی لە چەکدارە کوردەکان لە سوریا وەک یەپەگە و باڵی سیاسی، پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بکات.

تۆبیاس بێلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی ئیکۆت گوتی: “پەیوەندیەکی نزیک لەنێوان ئەو ڕێکخراوانە و PKK کە ڕێکخراوێکە و لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپادایە، هەیە”.

ئەم جۆرە جوڵەیە بۆ پەیوەندی نێوان سوید و تورکیا باش دەکات.

یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) لەمێژە لەگەڵ هێزەکانی ناتۆ و ئەمەریکا لە شەڕی دژی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا هاوپەیمانیان کردووە، سویدیش تا ئێستا پشتگیری هەردوو ڕێکخراوی یەپەگە و پەیەدەی کردووە، لە کاتێکدا تورکیا ئەو دوو ڕێکخراوە بە باڵی پەکەکە ناو دەبات.

بلیسترۆم ئەوەشی وت: “ئێمە باوەڕمان وایە کە گومان و کێشە هەیە کاتێ دێتە سەر ئەو کەسانەی، کە زیان بە پەیوەندی ئێمە لەگەڵ تورکیا دەدەن”.

ڕەنگە بە دڵت بن