گروپێکی ئۆنلاین وێنەی سێکسی کچانی منداڵکار دەفرۆشن

لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن رۆژنامەی Dagens ETC دەریخستووە، کە وێنەی ڕووتی هەرزەکارانی سویدی لە تەمەنی 13 ساڵیدا، لە چەند کۆکراوەیەکی سەرهێڵدا ئاڵوگۆڕ کراوە و دەفرۆشرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، پلاتفۆڕمێکی میدیای کۆمەڵایەتی نەناسراو بەناوی دیسکۆرد، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 8000 ئەندامی بەدەست هێناوە بۆ ئەوەی ئەو وێنانە بڵاوبکاتەوە.

هەندێ لەو گرووپانەی کە ئەو وێنانەیان بڵاوکردۆتەوە، ناوی بێزارکەری وەک “هەڵۆی ئاشکراکردن” و “خستنەڕووی لەشفرۆشەکان” بەکارهێناوە.

وێنە و کلیپی لاوەکان، کە بە نهێنی بۆ ئەندامانی ئەو پلاتفۆڕمە نێردراون، بەربڵاون.

ئەمەش بووە هۆی شۆکێکی گەورە لە نێوان قوربانیانی ئەو وێنە دزە پێکراوەکان، کە یەکێکیان بە ڕۆژنامەکەی گوتووە: “من بچووکم و لەم فیلمانەدا دەردەکەم، ئەوە زۆر قێزەونە”.

پلاتفۆڕمی دیسکۆرد لەلایەن دوو کوڕەوە کە تەمەنیان 14 و 15 ساڵ بووە و بەکارهێندراوە، دەرکەوت کە لەڕێگەی سویشەوە پارەیان داوە بۆ دروستکردنی پاکێج بۆ پلاتفۆرمەکە و، دواتر فرۆشتنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە.

ڕەنگە بە دڵت بن