ئۆکرانیا ئامادەکاری بۆ هێرشی نوێ و کەمتربوونەوەی کارەبا دەکات

ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، گوتی، وڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ هێرشی نوێی ڕوسیا بۆ سەر ژێرخانی ئابووری دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی شارەوانی کیێڤ داوای لە دانیشتوان کرد، تا ئامادەکاری بکەن بۆ خراپترین حاڵەتی سیناریۆ بەئامادەکردنی پلانی گونجان بۆ جێهێشتنی شارەکە.

زیلینسکی لە وتارە شەوانەییەکەیدا لەڕێی ڤیدیۆوە گوتی، کە زیاتر لە 4.5 ملیۆن بەکاربەر بێ کارەبا بوون، هەروەها ئاگادارین کە دەوڵەتی روسیا تیشک دەخاتە سەر هێزەکانی، مانای ئەوەیە کە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشی سەرتاسەری بۆ سەر ژێرخانی ئابووریمان هەبێت، پێش هەموو شتێک وزە.

سێرگی کۆڤالینکۆ، سەرۆکی جێبەجێکاری یاسنۆ، دابینکەری گەورەی وزە بۆ پایتەخت، لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە لە ڕۆژی دووشەممەدا ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی 32 لە سەدی پێداویستیەکانی کارەبا دەبێتەوە کە پێشبینی دەکرا.

لە هەمانکاتدا، بەرپرسانی وزەی نیشتیمانی هۆشدارییان دا بە تێکشکانی پلان بۆ داڕێژراو لە دابینکردنی کارەبادا، بەڵام ئاماژەیان دا کە دەتوانرێت سنووردارکردنی زیاتر لە کیێڤ و دەوروبەری و هەروەها 6 ناوچەی دیکەی ئەو وڵاتە جێبەجێ بکرێت.

ئاگادارکردنەوەکان دوای لێدوانەکانی ڤیتالی کلیتشکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ کەوت کە تیایدا هانی دانیشتوانی دا کە “بیر لە هەموو شتێک بکەنەوە” لەوانەشە خراپترین حاڵەتی سیناریۆ کە پایتەخت کارەبا و پێداویستی ئاو لە دەست بدات.

ڕەنگە بە دڵت بن