رۆژهەڵاتی کوردستان: باوک و کوڕێک دەڕفێندرێن

هێزە حکومییەکانی کۆماری ئیسلامی، محەمەد ئەمین ئاروەندی خەڵکی شاری مەهاباد و کوڕەکەی بە ناوی سۆران ئارمەند ڕفاندوون.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، باوک و کوڕێک بە ناوەکانی محەمەد ئەمین ئاروەند و سۆران ئاروەندی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکومییەکانەوە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

محەمەد ئەمین ئاروەند، تەمەنی ۶٠ ساڵە و تووشبووی نەخۆشیی دڵە و کێشەی هەناسەدانی هەیە.

بە وتەی ناسراوێکی بنەماڵەی ئاروەند، محەممەد ئەمین لەکاتی ڕفاندنییەوە تا ئێستا، مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویستی نییە و، تەندروستی لە مەترسیدایە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرەڕای گوشارە دەروونی و جەستەیییەکانی هێزەکانی حکومەت بۆ سەر ناوبراو لە گرتووخانە، ئەگەری سەرهەڵدانی دووبارەی نەخۆشییەکەی لە ئارادایە.

ڕەنگە بە دڵت بن