کەنەدا: چەند کەسایەتییەک و چالاکوانێکی کورد پاڵپشتی خۆیان بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی

ڕۆژی شەممە 06.11.2022 لە شاری ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتنامە و کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ لایەنە کوردستانییەکان و کەسایەتی و چالاکوانانی کورد ڕێکخست.

مەبەستی کۆبوونەوەکە تیشک خستنەسەر بەرنامە و کاری ڕەوەندی کوردستانی وەک ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی تەواوی ڕەوەندی کوردستانیان بەبێ جیاوازی و ئینتمایی حزبی بوو، کە تەنیا ئامانجی سود وەرگرتنە لە توانا و بەهرەی ڕەوەندی کوردستانیان لەپێناو خزمەتی گەلی کوردستان، لەلایەن ئامادەبووانیشەوە بیروبۆچوونی خۆیان دەربڕی و، سەرنجەکانیان بەهەند وەرگیران، دواتریش بەرپرس و جێگیر و دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، بەدڵێکی گەورەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان دایەوە.

هاوکات، دەرگا ئاوەڵاکرا بۆ بە ئەندام بوونی کوردانی شاری ئۆتاوا و، بەخۆشحاڵیەوە هەمووان بە گەشبینیەوە بڕیاریاندا، کە پاڵپشت و هاوکاری رەوەندی کوردستانی بن، تا بەیەکەوە کاربکەن بۆ بەدیهێنانی ئاوەتەکانی گەلی کورد و، پشگیریکردنی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهەموو توانایەکیانەوە.

جێی باسە، لەلایەن شوان ئاغا بەرپرسی ناوەند، بە دەستخۆشییەوە سوپاسنامەی رەوەندی کوردستانی بەخشیە ئاسۆ فەرەج، جێگری رێخراوی پێگەی کوردی لە شاری ئۆتاوا، لە بەرامبەریشدا ناوبراو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و، سوپاسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی کرد.

ڕەنگە بە دڵت بن