لە کاتێکدا تویتەر شایەتحاڵی دەرچوونێکی بەکۆمەڵی بەکارهێنەرە چالاکەکانییەتی، ئەوەش دوای کڕینی لەلایەن بازرگانی ملیاردێری ئەمەریکی ئیلۆن ماسک، بە بڕی 44 بلیۆن دۆلار، شارەزایان تێبینی ئەوە دەکەن، کە لەگەڵ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەڵمانی بەناوی ماستۆدۆن، کەوتوونەتە رکابەرییەوە.
ماستۆدۆن بەشێوەیەکی بەرچاو وەک جێگرەوەی تویتەر لەم چەند هەفتەیەی دواییدا دەرکەوت، لە ئەمڕۆدا یەک ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە، ماستۆدۆنی ئەڵمانی لە 27ی تشرینی یەکەمەوە، نزیکەی نیو ملیۆن بەکارهێنەری ڕاکێشاوە.
ماستودۆن ئەزموونێکی وەک تویتەر پێشکەش دەکات، لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی وەک هاشتاگ، وەڵامدانەوەکان، نیشانەکردن و ئەوەی کە حەزی لە ڕیتویت هەیە، هاوکات کاتێ تۆ ناونووس دەکەیت و سێرڤەرێک هەڵبژێریت لە ڕێگەی وێب، یا مۆبایلە زیرەکەکانەوە، بەکارهێنەرانی ماستودۆن دەتوانن پۆستەکان و لینکەکان لەگەڵ ئەوانی دیکە لەسەر سێرڤەری خۆیان هاوبەشی پێبکەن.