ئەو مەترسیانە چین بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەواوە بەسەر گۆی زەوییدا دیت

توێژینەوەیەک لەلایەن دەزگای ڕاوێژکاری بەڕێوەبردنی دیلۆیت ئەوەی دەرخستووە، کە زیاتر لە 800 ملیۆن کار لە جیهاندا کاریگەریان هەیە لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا و گۆڕینی بۆ وزەی نوێکردنەوە، کە یەکسانە بە چارەکێ لە کۆی هێزی کاری جیهاندا ئەمڕۆمان.

توێژینەوەکە، کە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP27) لە هاوینەهەواری میسر شەرم ئەلشێخ پێشکەشکرا، دەڵێ: “مەترسی لە دەستدانی کار لە ناوچەی ئاسیا و پاسیفیک و ئەفریقا زۆر گەورەیە، ئەوانیش لە بواری کشتوکاڵ و وزە و کانزایی و پیشەسازی و گواستنەوە و بیناسازیدا.

بێرنارد لاورێنتز، پسپۆڕی کەشوهەوا لە دیلۆیت، وتی: هەندێک لەو کەرتانە لە لێواری گواستنەوەدان، ئەوەش بەهۆی بەرهەمهێنانی دی ئۆکسیدی کاربۆنی بەرزەوە، هەندێکی دیکەش وەک کشتوکاڵ، بەهۆی لافاو، گەرمای بەرز، یا گەردەلوولەوە لە ناوچەی ئاسیا و پاسیفیک و ئەفریقا هەڕيشەیان لەسەرە.

ڕەنگە بە دڵت بن