خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ماوەی نزیکەی دوومانگە بەردەوامە، بەپێی دوایین ئاماری ڕێکخراوی هانگاو بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران، کە بارەگەکەی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەوریجە، ڕایگەیاند، نزیکە 304 هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە، کە لە نێویاندا 41مێرمنداڵ هەیە تەمەنیان لە خوار 18ساڵییە و، 24 ئافرەتیش هەن.
هەروەها بەگوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی ڕژێمی ئێران، ئەندامێکی ملیشای بەسیج لە شاری جیلانی باکووری ئێران، بەدەستی جەماوەری خۆپیشاندەر کورژاوە و، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ئەو گرتە ڤیدۆیەی کە لە تۆڕە کۆماڵایەتیەکاندا بڵاوبۆنەتەوە، خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و، دروشمەکانی بروخێ دیکتاتۆر و وێنەی خامنەیی ڕابەری ڕژێمی تاران دەسوتێنن.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، سەدان چالاکوان و قوتابیانی زانکۆکانیان لە سەرتاسەری ئێران دەستگیرکردووە و، بەو هۆیەشەوە 600 مامۆستای زانکۆ بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و، پشتیوانی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییە یاساییەکانی قوتابیان دەربڕیوە و، داوای ئازادکردنی هەموو قوتابیان دەکەن، گەر نا هەڵوێستی توندتر دەگرنەبەر.
لەبارەی هەڕەشە و فشارەکانی ڕژێمی سەرکوتکاری تاران بە لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران، لەپێناو کۆتای هێنان بە خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکانی گەلانی ئێران، وەزیری دەرەوەی کەنەدا میلانی جولی، ڕۆژی سێشەممە داوای لە ڕژێمی ئێران کرد سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپیشاندەران رابگرێت، وەزیری کەنەدا نیگەرانی خۆیشی دەربڕی سەبارەت بەداواکاری هەندێ لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێران بۆ لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی زیاتر و داوای لە دەستەڵاتدارانی تاران کرد، تا گوێ لە نیگەرانییەکانی ئێرانیەکان بگرن و و مافی خۆپیشاندەران بپارێزن.
جێی باسە، کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دوایین ڕاپۆرتیدا، نیگەرانی لە توندتیژی هێزە ئەمنیەکانی تاران بە کوشتن و دەستگیرکردنی فراوانی هاوڵاتیان و چالاکوانان دەربڕی، بەپێی ڕاپۆرتی ناوبراو، دەستگیرکراوەکان ڕووبەڕووی توندیژی و ئەشکنجەدان دەبنەوە، بەوهۆیەشەوە بەتەقەی هێزەئەمنییەکان ژمارەیەک مێرمنداڵ خوار تەمەن هەژەدە ساڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران بەتەقەی ڕاستەخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە، بەشێکی زۆری ئافرەتان دوای دەستگیرکردنیان ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجەدان دەبنەوە.
س،ح