چ هۆکارێک خواستی سویدی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیاد کردووە

بازرگانەکانی ئوتۆمبێل خواستێکی گەورەیان بۆ ئوتۆمبێلی کارەبایی بینی، ئەوەش دوای بڕیاری لەناکاوی حکومەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێبژاردنی ژینگە، بەوهۆیەشەوە خەڵکێکی زۆر روویان لە کڕینی ئوتۆمبێلی کارەبایی کردووە.

ھەندێک لە بازرگانانی ئوتۆمبێل وتیان، کە چاوەڕوان دەکرا پارەی ژینگە کەم بکرێتەوە، بەڵام هەڵوەشاندنەوەکەی وەک شۆکێک بوو بۆ زۆر کەس.، بازرگانێکی ئوتۆمبێلی نۆرشۆپینگ فرێدریک بیجۆرک، بە ماڵپەڕی کۆمپیسی وتووە: “ئێمە هیچ بیرۆکەیەکمان نەبوو دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی پارەی ژینگە”.

بجورک، وتیشی: “پەیوەندی زۆرمان پێگەیشتووە، هەمووان دەیانەوێت ئوتۆمبێلی کارەبایی بکڕن”.

بیجۆرک وتی دوای بڕیارەکەی حکومەت، دوێنێ نزیکەی 100 ئوتۆمبێلی فرۆشتووە، ئەو گوتی لە ماوەیەکی کورتدا بۆی باش بوو.

ڕەنگە بە دڵت بن